Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

کوردستان لەچەقی گەردەلولی وەچەرخانێکی مێژوویی دا

 


ژووان محەمەد
کوشتنی عەلی خامنەیی، تەنها ڕووداوێکی ناوخۆیی ئێران نییە، بەڵکو چەخماخەی گۆڕانکارییەکە کە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان، هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە خۆی لە نێو گەردەلولدا بینیوەتەوە…!
لێدانە موشەکی و درۆنییەکانی ئەم چوار ڕۆژە، نیشانەی ئەوەن کە نەیاران دەیانەوێت هەرێم بکەنە گۆڕەپانی تەسفییەحسابی نێودەوڵەتی.
 هەموو ئەمانەش بوونەتە هۆی ناجێگیریی ئەمنی و دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و هەڕەشە لەسەر ژێرخانی سڤیل و 
 پەککەوتنی ئابووری،وەستانی جووڵەی بازرگانی لە سنوورەکان....
 هەروەها فشاری سیاسی کە مەترسیی پەلکێشکردنی هەرێمە بۆ ناو جەنگێکی ناوچەیی(إقليمي )فراوانتر.
لە لایەکی دیکەشەوە سوودەکانی شەڕەکە و دەرفەتە جیۆپۆلیتیکییەکان،کە لاوازبوونی هەژموونی تاران و نەمانی خامنەیی دەکرێت دەستی گرووپە چەکدارەکان لە ناوخۆی عێراق کورت بکاتەوە و فشارەکانی سەر هەرێم کەم بکاتەوە کە هەمیشە لایەنە شیعەکانی عيراق دەستی باڵایان تێیدا هەبووە.
 لە ڕووی نێودەوڵەتییشەوە هەرێم وەک دورگەی ئارامی هاوپەیمانی ڕۆژئاوا دەردەکەوێت، ئەمەش وای کردووە پاراستنی ئاسمانی هەرێم ببێتە ئەولەویەتی ئەمریکا ئەوەندەی لەم چەند ڕۆژە ڕوون بووە.
 بەڵام لە هەمووی گرنگتر یەکدەنگیی ناوخۆییە ئەم مەترسییانە دەبنە پاڵنەر بۆ ئەوەی لایەنە کوردییەکان ناچار بن بەرەو یەکڕیزی هەنگاو بنێن.
لەم دۆخەدا تورکیا بە وردی چاودێری بۆشایی دەسەڵات دەکات هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی زیاد بکات و ڕەنگە ئەمە وەک دەرفەتێک بۆ ئۆپەراسیۆنی فراوانتر دژی پەکەکە بەکاریبهێنێت،
 هاوکات عێراق لە شۆکێکی قووڵدایە،حکومەتی سودانی دەترسێت کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان لەدەست بدات و عێراق بەتەواوی ببێتە مەیدانی جەنگ.
دەرئەنجامیش هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لەسەر لێواری تیغ دەڕوات،جەنگی سێبەرەکان کۆتایی هاتووە و ئێستا جەنگەکە لە ڕووە و کورد پێویستی بە دیپلۆماسییەکی بێدەنگی کاریگەر هەیە بۆ ئەوەی لەم زریانە بە کەمترین زیان دەربچێت.
جا ئایا هەرێم چی چۆن دەکات و پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی چین و ئەتوانن دۆخەکە لەبەرژەوەندی و بەرەوپێشچوونی ناوچەیی خۆمان بەکار بێنن ..!؟