لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لیوا حاجی محەمەد رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی کەرکوکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان باسی لەمەترسییەکانی داعش لەسنووری پارێزگای کەرکوک کرد و ئاشکرای کرد، لەئێستادا داعش تاڕادەیەک مەترسی بۆسەر هاوڵاتیانی سنووری کەرکوک درووستکردووە.
گوتیشی: "هێزی پێشمەرگە ئامادەیە هەرکاتێک پێویست بکات بەزووترین کات بگاتە نێو شاری کەرکوک و دانیشتووانی پارێزگاکە بپارێزێت، وەکو چۆن لەرابردوودا پاراستوویەتی".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی رۆژئاوای کوردستان باسی لەوەکرد، کە حەلەب لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و ئەو چەکدارانەی لەوێن پاشماوەی داعشن.
نەیشی شاردەوە، کە هەرکاتێک فەرمانیان پێبکرێت، وەکو هێزی پێشمەرگە ئامادەن بچنە رۆژئاوای کوردستان بۆهاوکاری کردنی شەڕڤانانی هەسەدە و پاراستنی کوردانی رۆژئاوا.

