
کڵپەنیوز-باشوری کوردستان:
گۆڤاری ئەکسیۆسی ئەمریکی لەسەر زاری سێ ژێدەری ئاگادار رایگەیاند، دۆناڵد تڕەمپ ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرکردە کوردەکان لە عێراق قسەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و ئەوەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا چی ڕووبدات.
گۆڤارە ئەمریکییەکە ئاشکرای کردووە، کە ترەمپ دوای ڕۆژێک لە ڕێگەدان بە هەڵمەتی بۆردوومانکردنی ڕۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆکی هەردوو حزبی سەرەکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی) قسەی کردووە.
گۆڤارەکە رایگەیاند، هیچ ژێدەرە ئاگادارەکان ئامادە نەبوونە، کە وردەکاری ناوەڕۆکی ئەو دوو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بخاتەڕوو.
دەشڵێت: "ژێدەرێکی دیکەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەو بانگەوازانە لوتکەی چەند مانگێک بووە لە لۆبیکردنی پشت پەردەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل".
بەپێی راپۆرتی گۆڤارەکە بێت، ئیسرائیل دەیان ساڵە پەیوەندییەکی نزیکی ئەمنی و سەربازی و هەواڵگری لەگەڵ کورد لە سوریا، عێراق و ئێران هەبووە و بەرپرسێکیش بەو گۆڤارەی گوتووە: "ئەوە بۆچوونی گشتییە، و بە دڵنیاییەوە بۆچوونی نەتانیاهۆیە، کە کورد لەدژی رژێم رابپەڕن".
کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاکسیۆس وتوویەتی: "سەرۆک ترامپ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زۆرێک لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ناوچەکە لە پەیوەندیدا بووە".