Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

لەشەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا پێنج کەس کوژران


 


ژێدەر-عێراق:

لە شارەدێی خان بەنی سەعد لە سنووری پارێزگای دیالە، بەهۆی کێشەیەکی كۆمەڵایەتییەوە، نزیكەی 20كەس بوون بەقوربانی، کە هەموویان لە یەك هۆزن.

بەپێی وتەی ژێدەرێكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە، لەئەنجامی رووداوەكە پێنج کەس کوژران و 13 کەس دیکەش برینداربوون و تەواوی قوربانیەكانیش ئەندامی هۆزی خەفاجین.

ساڵانە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە دەیان كەس لەعێراق دەبن بەقوربانی،  كێشەی نێوان هۆزەكان و دیاردەی چەكداری بەشێكن لەهۆكارەكانی كێشە كۆمەڵایەتییەكان.