ژێدەر-ئێران:وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند کە هەڕەشەی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران "بە بیانووی پەرۆشی بۆ گەلی ئێران"، پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ترامپ هۆشداریی دابوو کە ئەگەر ئێران وەک هەمیشە تەقە لە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بکات و بە توندوتیژی بیانکوژێت، ئەوا واشنتۆن بۆ بەهاناوەچوونیان دەستوەردان دەکات.

