Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

ژێدەر هۆکاری بۆنە ناخۆشەکەی سەیدسادق ئاشکرا کرد


 ژێدەر-هەرێمی کوردستان:

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، لە قەزای سەیدسادق، بۆنێکی ناخۆش شارەکەی گرتووەتەوە و هاووڵاتیانی هەراسان کردوە.


بەپێی زانیایەکانی  ژێدەر لەسەیدسادق، بۆنە ناخۆشەکە بۆ گازە ژەهراوییە دەردراوەکانی کارگەکانی عەربەت دەگەرێتەوە و پێشتریش ئەم بۆنە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەقەزای شارەزوور هەستی پێکراوە.

لای خۆشیەوە قائیمقامی قەزای شارەزوور ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، کە بۆنەکە بووەتە هۆی کێشە و گرفتی تەندروستی و داوادەکەن چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە.

ئـ،و