Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

ئیسڕائیل دەستوەردانی لەدۆخی سوریا کرد

 

 ژێدەر-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسڕائیل دەستوەردانی لەدۆخی وڵاتی سوریا هێرشی کردە سەر هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنانی.


بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسڕائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی قوسەیر لەسنووری لادێکانی حومس.


هەروەها پردی ئاسی لە نزیک مەزارگەی سەیدە لە شارۆچکەی ڕەبڵا و کەرەستەی سەربازیی سەر بە یەکەی ڕادوان سەر بەگروپی چەکداری حزبوڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج.


هێرشەکانی ئیسڕائیل لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو حەما کەوتە دەستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و بەرەو حومس درێژەیان بەپێشڕەوی دا.


نزیکەی هەفتەیەکە دۆخی سوریا ئاڵۆزی تێکەوتووە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا هێرشیان بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمەکەی ئەسەد دەستپێکردووە و تائێستاش چەندین ناوچەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.


ئـ،و