Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

ڕۆژی یەکشەەممە هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەشدەکرێت


 ژێدەر-باشوری کوردستان:

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە هاوکاری مانگی یانزە(١١)ـی ئەمساڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابەش دەکرێت.


لەڕاگەیاندراوێکدا، کە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی).


ئەوەشخراوەتەڕوو، کت ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام داون و ڕۆژی یەکشەممە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هاوکاری مانگی یانزە(١١)ـی ٢٠٢٤دابەش دەکرێت.


دابەشکردنی ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، هەرچەندە بەغداد دڵنیایی داوە لەوەی مووچەی هەرسێ مانگەکە دەنرێت، بەڵام دیارنیە تاکۆتایی ئەمساڵ ئەو مووچانە دابەشدەکرێت یاخود نا.


ماوەی نزیکەی ١٠ساڵە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش هاوکاری لۆجستی و دارایی  پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و لەچوارچێوەی پلانی یەکخستنەوەی وەزارەتەکانیش مانگانە بڕی 25ملیۆن دۆلار وەکو هاوکاری ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی دەکات و بەسەر لیوا هاوبەشەکانی سەربەوەزارەتەکە دابەشدەکرێت.