Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووچاری جەڵدەی دڵ بوو

 


ژێدەر-هەرێمی کوردستان:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانی بۆ وڵاتی فەڕەنسا دووچاری جەڵدەی دڵ بووە و لەئێستادا تەندرووستی جێگیرە.

سایتی بەغداد یوم لەزاری ژێدەرێکەوە بڵاوی کردەوە، کە لەمیانەی سەردانەکەی بۆپاریسی پایتەختی فەڕەنسا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووچاری جەڵدەی دڵ بووە.

سایتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە نێچیرڤان بارزانی گواستراوەتەوە بۆنەخۆشخانە و لەئێستادا دۆخی تەندرووستی جێگیرە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا و بۆمەبەستی بەشداری کردن لەکردنەوەی کڵێسای نۆتردام، بەسەردانێک گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و چاوی بەبەشێک لە سەرۆکەکانی جیهان کەوت.

ئـ،و