Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

ژێدەر پیرۆزبایی لەهەردوو سایتی کەرکوکناو و سبەی دەکات




ژێدەر-هەرێمی کوردستان:
ژێدەر پیرۆزبایی لەهەردوو سایتی سبەی و کەرکوکناو دەکات و دەشڵێت: "سەرکەوتنەکانی کەرکوکناو دەستکەوتێکی گەورە دەبێت بۆمیدیایی کوردی لەناوچە جێناکۆکەکان".

ماڵپەڕی هەواڵی کەرکوکناو شەوی پێنج شەممە بڵاوی کردەوە، کە دوو بەدواداچونی رۆژنامەوانیی ماڵپەڕەکەیان، براوەی خەڵاتەكانی دووەم و سێیەم بوون لە نێو چەندین بابەتی دیكەی رۆژنامەوانیدا، ئەوەش لە پێشبڕكێی ساڵانەی رادیۆی دەنگ بۆ باشترین راپۆرتی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ.


ئەنجامی خەڵاتەکانی نۆهەمین وەرزی پێشبڕكێی تایبەت بە باشترین راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ لە ساڵی 2024ـدا، لەدوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی كانونی یه‌كه‌م لە مەراسیمێكدا لە قەزای كەلار ئاشكراكرا و هەریەك لە براوەكانی یەكەم، دووەم ‌و سێیەم خەڵاتكران.

بعەمار عەزیز، پەیامنێری (كەركوك ناو)، بوو بە براوەی دووەمی ئەو پێشبڕكێیە لەڕێی بەدواداچونێكەوە بەناونیشانی (دوو بژاردە لەبەردەم ژنێكی كریستیاندا: یان كارتی نیشتیمانیی یان ئایینەكەت)، كە تەمموزی ئەمساڵ بڵاوكراوەتەوە.

خەڵاتی سێیەمی پێشبڕكێیەكە بۆ رۆژنامەنووس فەرمان سادق بوو، لەڕێی بەدواداچوونی (باجی رەخنە لە هەرێم بەرزە)، كە كانونی دووەمی ئەمساڵ لە ماڵپەڕی (كەركوك ناو) بڵاوبۆتەوە، دەربارەی دەستگیركردنی هاوڵاتییەك بەناوی ئیدریسی نانەوا لە هەولێر، بەبێ بڕیاری دادوەر و بەبێ ئەوەی "هیچ پەڕاوێك"ـی بۆ بكرێتەوە، تەنیا بەهۆی رەخنەگرتن و ناڕەزایی لە گردبوونەوەیەكدا دژی خراپی بارودۆخی بازاڕ و گوزەرانی خەڵك، هەروەها خەڵاتی یەكەمی پێشبڕكێ بۆ رۆژنامەنووس زانیار بەهائەدین بوو لە ماڵپەڕی سبەی.

ژێدەر پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوو دەزگای ڕۆژنامەوانی سبەی و کەرکوکناو دەکات، لەپای ئەو دەستکەوتە مەزنە و سەرکەوتنی ستافەکەی کەرکوکناویش بەرز دەنرخاند و بردنەوەی دوو خەڵاتەکەی کەرکوکناو لە بواری ڕۆژنامەوانی بەدەستکەوتێکی گەورە دەزانێت بۆمیدیایی کوردی لەناوچە جێناکۆکەکان.