ژێدەر-رۆژئاوای کوردستان:
سەرەڕای ئاگر بەست، هێشتا بۆردوومان کردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریاوە بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێییەکانی ڕۆژئاوای سوریا، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەند جارێک هەردوو گوندی (ئوم کێف و تل تەویل) لە رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بۆردومان کراون.
تل تەمر دەکەوێتە کانتۆنی جزیرە و لەژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دایە. چوار رۆژ لەمەوبەر هەمان ناوچە بۆردومان کرابوو.
چەند ڕۆژێکە ئاگر بەست لە سنووری منبج و دەوروبەری ئاگربەست لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سووپای نیشتمانیی سووریا راگەیەندراوە.
ئـ،و

