ژێدەر-عێراق:
هێزێکی زۆری سوپا و حەشد و پۆلیسی عێراقی ڕەوانەی سنووری سوریا لەپارێزگای ئەنبار کرا و ژێدەرە هەواڵییەکان ئاماژە بەگومانی دزەکردنی دەیان چەکداری داعش دەکرێت بۆعێراق.
چەند ژێدەرێکی ئەمنی عێراقی ئاشکرایان کرد، کە ئەمشەو هێزێکی ئەمنی سەربه هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیس و سوپا بە پشتیوانی ئاسمانی چوونەتە سەر ناوچەکانی نێوان بیابانی ئەنباری و بیابانی نەینەوا.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لە پاش پێگەیشتنی زانیاری هەواڵگری دەربارەی هەوڵ و پلانی دزەکردنی نزیکەی سەد تیرۆریست لەبیابانی ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.
ئەم پێشهاتە نوێیە هاوکاتە لەگەڵ چالاک بوونەوەی پاشماوەکانی داعش لەسنووری کەرکوک و پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق.
ئـ،و

