ژێدەر-باشوری کوردستان:
دوای نزیکەی ٨٠ڕۆژ، دواجار وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.
بەپێی لیستەکە بڕیارە، سبەی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی سەربازی و مەدەنی بکرێت و لەماوەی هەفتەیەکیش دا مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم لەکاتێکدایە هێشتا چارەنووسی دوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دیارنیە.


