ژێدەر-ڕۆژئاوای کوردستان:
میدیاکانی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) شەهیدبوونی دوو ڕۆژنامەوانی کوردیان لەڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، کە لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بەئامانج گیرابوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لەپەکەکە، ڕۆژنامەوانەکان تیمێکی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵی هاوار(ANHA) بوون و کاتژمێر (٣:٣٠) خولەکی دوێنێ پێنج شەممە (١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤) لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا لەنزیک بەنداوی تشرین لەشارۆچکەی سرین لەڕۆژئاوای کوردستان، لەکاتێکدا سەرقاڵی ڕووماڵی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوابوونە، بەئامانجگیراون و شەهیدبوون.
بەئامانجگرتنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەوڵەتی تورکیا چەندین ڕۆژنامەنووس و سەرکردە و کەسایەتی کوردی نزیک لەپەکەکەی لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لەهەرێی کوردستان بەئامانج گرتووە.
ئـ،و

