کەرکوک-ژێدەر:
درەنگانی ئەمشەو هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک گەمارۆی گەڕەکی قادیسییە(ڕاپەڕین)ـی یەکیان لەشارەکەدا و چەند ماڵێکیان پشکنی.
بەپێی زانیارییەکانی ژێدەر، هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی گرتنی کەسێکیان پێ بووە، کە تۆمەتبارە بەتێوەگلان لەدۆسییەی بەهەدەردانی سامانی گشتی و هاوبەشی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق.
پاش چوار کاتژمێر لەپشنکنینی دوو ماڵی گەڕەکەکە، هێزە ئەمنییەکان هیچ شتێکیان دەست نەکەوتووە لەسەر کەسی داواکراو و زانیارییەکانیش باس لەوەدەکەن، کە کەسی داواکراو لەپاش دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی هەڵاتووە.

