Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

دۆسیەی گەورەی گەندەڵی؛ 'سندووقە ڕەشەکەی عەدنان جومەیلی' لە یۆنان دەستگیر دەکرا

 

بەغداد-عێراق

لە پەرەسەندنێکی نوێ و چاوەڕواننەکراودا لە دۆسیەکانی دژە گەندەڵی لە عێراق، دەستگیرکردنی تۆمەتباری هەڵاتوو "حەسەن کوردی" کاردانەوەی توندی لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکاندا لێکەوتووەتەوە. ناوبراو کە بە "سندووقی ڕەشی" تۆڕە گەورەکەی عەدنان جومەیلی دادەنرێت، دوای هەوڵێکی شکستخواردوو بۆ ڕاکردن بەرەو قووڵایی ئەوروپا، لە یۆنان دەستگیرکرا.

کلیلێکی گرنگی دۆسیەکانی گەندەڵی و تەمویلی سیاسی

بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکار "قوسەی شەفیق"ەوە ئاشکرا کراون، حەسەن کوردی یەکێک بووە لە کارەکتەرە هەرە کاریگەرەکانی پشت پەردە، کە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی دابینکردنی دارایی (تەمویل) بۆ ژمارەیەک پەرلەمانتار، پارتە سیاسییەکان و کەسایەتییە باڵاکان کاری کردووە.

دەستگیرکردنی ناوبراو دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوە دێت لەگەڵ گروپەکەی عەدنان جومەیلی کە پێشتر دەستگیرکرابوون و دانیان بە چەندین مەلەفی گەورەی بەهەدەردانی سامانی گشتیدا نابوو.

لە سلێمانییەوە بۆ ئەوروپا؛ گەشتێک کە لە یۆنان کۆتایی هات

پێشتر وا دەزاندرا کە حەسەن کوردی لە حەشارگەیەکی ئارامدا لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە و دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوو. بەڵام زانیارییە نوێیەکان دەریانخستووە کە ناوبراو توانیویەتی سنوورەکان ببڕێت و خۆی بگەیەنێتە وڵاتی یۆنان.

تۆمەتبارەکە لە یۆنانەوە بلیتی فڕینی بۆ وڵاتی فەڕەنسا بڕیبوو بە مەبەستی جێگیربوونی هەمیشەیی، بەڵام پێش گەشتەکەی لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیرکرا.

ڕادەستکردنەوە بە ئوردن و چاوەڕوانی گەیشتنەوەی بە بەغداد

سەرچاوە میدیاییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دەسەڵاتدارانی یۆنان، تۆمەتبار حەسەن کوردی-یان ڕادەستی وڵاتی ئوردن کردووەتەوە. لە ئێستاشدا ئامادەکاری تەواو دەکرێت لە نێوان عەممان و بەغداد بۆ ئەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوبراو ڕادەستی عێراق بکرێتەوە تا لەبەردەم دادگاکانی بەغداد ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی ببێتەوە.

"ئەگەر حەسەن کوردی قسە بکات، زەمینلەرزەیەکی سیاسی ڕوودەدات" چاودێران پێیان وایە گەڕاندنەوەی ئەم تۆمەتبارە دەبێتە هۆی ئاشکرابوونی چارەنووسی ملیارەها و ترلیۆنەها دیناری دزراو لە سامانی گشتی، کە بەشێکی زۆریان لە بیر، کێڵگە و شوێنە جیاوازەکاندا حەشار دراون. چاوەڕوان دەکرێت ناوی چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی حکومی و حیزبی پەلکێشی ناو لێکۆڵینەوەکان بکرێت.