Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

کاتی نمایش کردنی فیلمی سینەمایی مەهسا پێکەنی ڕاگەیاندرا


 ژێدەر-باشوری کوردستان:

مێهران شیری، سینەماکاری کورد لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دوومین تڕەیلەری فیلمی سینەمایی مەهسا پێکەنی بڵاوکردەوە و کاتی یەکەمین نمایشی فیلمەکەی ئاشکراکرد.


شیری ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 12ـی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، بۆیەکەمجار فیلمی سینەمایی مەهسا پێکەنی لەسەر شاشەی سینەمای ئێمپایەر لەشاری هەولێر نمایش بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان ژێدەر، ئامادەکارییەکانی یەکەمین نماشی فیلمەکە کۆتایی هاتووە و کەناڵێکی ئاسمانیش وەکو سپۆنسەری میدیایی کارەکە دەستنیشان کراوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێکلامی فیلمەکە لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە و بڕیاریشە لەداهاتوویەکی نزیکدا فیلمەکە لەکەرکوک نمایش بکرێت.

ئـ،و