وەزارتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم(١١)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٢٦ ) لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆمانگی تشرینی دووەم (١١)، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی یانزە لەکاتێکدایە، زیاتر لە40ڕۆژە مووچەی (١٠)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و دیاریش نییە، کەی دابەش دەکرێت.
ئـ،و

