Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
00:00:00
بار دەبێت...
کتوپڕ
بار دەکرێت...

وەزیری پەروەردەی هەرێم خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشییە قوتابییە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک

 


ژێدەر-هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تەممووز، لەمەراسیمێکدا، کە لەدیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی هەریەکە لەدکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغە جیاجیاکانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک.

مەراسیمەکە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردە و هاندانی نەوەی نوێ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام بوو.

مەراسیمی خەڵاتکردنەکە بە پاڵپشتی و هاوکاریی ڕاستەوخۆی دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و لە مەراسیمەکەشدا جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە پشتگیریکردنی کەرتی خوێندنی کوردی لە کەرکووک کرایەوە، وەک قەڵاچۆیەکی گرنگی ناسنامەی نەتەوەیی و کلتوری لە ناوچەکەدا.

لە پەراوێزی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا، ئامادەبووان ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی بێوچانی قوتابییان، مامۆستایان و بنەماڵەکانیانیان کرد، کە سەرەڕای بوونی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان لە پارێزگای کەرکووک، توانیویانە بەرزترین پلەی سەرکەوتن بەدەستبهێنن. ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییە بەردەوامەکانیدایە بۆ ڕێزلێنان لە بەهرەمەند و داهێنەرانی بوارە جیاجیاکان.